بانگەشەی تورکیا لەمەڕ کوژرانی دەیان جەنگاوەریی سووریایی
وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا بانگەشەی کرد کە لەئاکامی پەلاماریی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر بنکەو بارەگاکانیی سوپای سووریا لە ئیدلیب ، ٦٣ چەکداریی سووریایی کوژراون .
وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا ڕۆژی هەینی لە بەیان نامەیەکدا لە لاپەڕەی توئیتری دا بانگەشەی کرد : ٦٣ کەس لە هێزە سووریاییەکان بە هۆی پەلاماری هێزەکانی تورکیا لە پارێزگەی ئیدلیبی سووریا کوژراون . دوابەدوای پەرەی ئاڵوزیەکانی نێوان تورکیا وسووریا ، سوپای تورکیا هەروا کەرەسە وئامێرەی سەربازی خۆی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەهێز دەکات. سووریا فرەتر لە یەک مانگە هەڵمەتی پاکتاو کرانی ئیدلیبی لە بوونی تیرۆریستەکان دەسپێکردووە ودووشەممەی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا کە بە بێ هاوئاهەنگی وزانیاری هاتبوونە ناو ناوچەی عەمەلیاتیەوە بە هەڵە کەوتنە بەر دەسڕێژ و ئەم مەسەلە ئاڵوزی وگرژی نێوان دەمیشق وئانکارای زۆرتر کرد. سووریا ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی ئەم وڵاتەی بە توندی ئیدانە کرد وڕایگەیاندووە ئانکارا بە نیازە بە بەشداری لە ناو خاکی سووریا ، گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی خۆی لە بەرامبەر پێشڕەوی سوپای سووریا ڕزگار بکات.