یەمەن: لەتەنیشت ئێراندا ڕاوەستاوین
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ وەڵامدانەوەی ئێران بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا، مافی ڕەوای خۆیەتی و بەگوێرەی پەیماننامە، یاساوڕێسا و داب و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لەو بەیاننامەدا جەختی کرد: درێژەی دەسدرێژیی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیرادەو خۆڕاگریی ئەو وڵاتە، لاواز ناکا. لەوبەیاننامەدا هەروەها هاتووە، ئەمریکا ناوچە بەرەو گرژیی پاڵ پێوە دەنێ و ئەو وڵاتەو هەرکەسێک لەتەنیشتیدا ڕاوەستێ، بەرگەی شوێنهاتەکانی ئەو گرژییە دەگرێ. لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەدا جەخت کراوە: ئەو دەوڵەتانەی خاکی وڵاتەکەیان کردۆتە سەکۆیەک بۆ ئەمریکا لە ئاراستەی دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران، دەبێ باجی کۆیلەتی بەتەواوەتی خۆیان بە ئەمریکییەکان بدەن. وەزارەتی دەرەوەی یەمەن هەروەها رایگەیاند: جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە کە یەمەن لە تەنیشت ئێران و نیزامە ئیسلامییەکەی لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکان راوەستاوە.