وەزیری دەرەوەی ئەلجەزایر" : سووریا دەبێ بگەڕێتەوە بۆنێو کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376761-وەزیری_دەرەوەی_ئەلجەزایر_سووریا_دەبێ_بگەڕێتەوە_بۆنێو_کۆمکاری_عەرەب
وەزیری دەرەوەی جەزایر ڕۆژی پێنجشەم خوازیاری هەوڵی وڵاتانی عەرەبی بوو لەپێناو گەڕاندنەوەی سووریا بۆنێو کۆمکاری عەرەب .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2020 12:57 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەلجەزایر

وەزیری دەرەوەی جەزایر ڕۆژی پێنجشەم خوازیاری هەوڵی وڵاتانی عەرەبی بوو لەپێناو گەڕاندنەوەی سووریا بۆنێو کۆمکاری عەرەب .

سەبری بوقادوم بە پیداگری لەسەر ئەمەکە نەبوونی سووریا لە کۆمکاری عەرەب زیانی گەورە لەم کۆمکارە ووڵاتانی عەرەبی دەدات وتی: وڵاتانی عەرەبی دەبێ بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب هەوڵ بدەن. کۆمکاری عەرەب لە ساڵی ٢٠١١ ودوابەدوای دەسپێکرانی قەیران لە سووریا ، لە ژێر گوشارەکانی ئیمارات وعەرەبستان ئەندامیەتی سووریا لەم یەکیەتیەی هەڵپەساردو زۆربەی وڵاتانی عەرەبیش بە داخستنی باڵوێزخانەکانیان ، پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ دەمیشق پچڕاند. ئێستاکە بە سەرکەوتنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بەسەر تیرۆریستەکان وشکستی پیلانی عەرەبی - ڕۆژئاوایی لەم وڵاتە، کۆمکاری عەرەب وزۆرێک لە وڵاتانی عەرەبیی وناوچە لە هەوڵدان بۆ دەسپێکردنەوەی پێوەندی وکرانەوەی باڵوێزخانەکانیان لە دەمیشق .