عەبدولسەلام : سەعوودیەکان دوای تەحەموڵ کردنی زەبرگەلێکی قورس پەلامار دەکاتە سەر کەسانی سیڤیل
وتەبێژی وەزارەتی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی سەعوودی لە پارێزگای جوف جەختی کرد ڕژیمی سەعوودی هەرکات زەبرێکی قورسی لێ ئەدرێت پەلامار دەکاتە سەر کەسانی سیڤیلی یەمەنی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر کاژێرێک بەرلە جەنایەتەکانی ڕژیمی ەعودی دژی خەڵکی بێ دەرتان و بێ تاوانی یەمەن جارێکی دیکە کارەسات دەخولقێنێ . فڕوکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی سەعوودی کەسانی سیڤیل لە ناوچەی ئەلمەسلوب هەڵکەوتوو لە جووفیان کردە پەلامار . بە دوای ئەو جەنایەتە کارەساتبارە سی کەسی سیڤیلی یەمەنی شەهید بوون وەزارەتی تەندروستی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئاماری قوربانیەکانی جەنایەتەکان جەختی کرد کە لەو پەلامارەدا ژومارێکیش بریندار بوون بە دوای ئەو کارەساتبارە موحەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساڕوللای یەمەن کاردانەوەیان نیشان دا بە ئەو جەنایەتە نوێ سەعوودیەکان دوای تەحەموڵ کردنی زەبرگەلی قورس لە خوڕاگری یەمەن پەلامار دەکەنە سەر کەسانی سیڤیلی یەمەنی .