نەسرۆڵڵا: بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا دەبێ گشتداگر و بریتی لە هەموو دەڤەرەکان بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376883-نەسرۆڵڵا_بەرەنگاربوونەوەی_ئەمریکا_دەبێ_گشتداگر_و_بریتی_لە_هەموو_دەڤەرەکان_بێت
سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان ، ئەمریکای بەرپرسی هەموو شەڕەکان زانیوە لە ڕۆژئاوای ئاسیا و جەختیکرد: خەڵک دەبێ لەهەموودەڤەرەکان و شکل و شێوازەکانی مۆقاومە،بەرەنگاری ئەمریکا ببنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2020 16:54 Asia/Tehran
  • نەسرۆڵڵا: بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا دەبێ گشتداگر و بریتی لە هەموو دەڤەرەکان بێت

سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان ، ئەمریکای بەرپرسی هەموو شەڕەکان زانیوە لە ڕۆژئاوای ئاسیا و جەختیکرد: خەڵک دەبێ لەهەموودەڤەرەکان و شکل و شێوازەکانی مۆقاومە،بەرەنگاری ئەمریکا ببنەوە.

"سەید حەسەن نەسرۆڵڵا" سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان ئەمرۆ (یەکشەممە) لە ووتاردانیک دا بە بۆنەی چڵەمین ڕۆژی شەهادەتی سەردار سپەهبۆد"قاسم سۆلەیمانی" وق شەهید "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس" و ڕێزگرتنی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنیی شۆرشی ئیسلامی ئێران گوتی: دەوڵەتی ئەمریکا لە چەند ‌هەفتەی ڕابردوو بە ترۆری شەهیدان سۆلەیمانی و ئەلمۆهەندیس و هەروەها پەردە لادان لە گەڵاڵەی سەودای سەدە دوو تاوانکاری گەورەی ئەنجام داوە. 

نەسرۆڵڵا گرنگترین بەردی بناغەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەی سەودای سەدەی، هەڵوێستی یەکپارچەی فەلەستینییەکان زانی و گوتیشی: ئەمریکا باشترین نموونەی شەیتانی گەورە،لاگری ترۆریسم و ئێستێکباری جیهانییە و دەبێ کاڵا وکۆتاڵی ئەمریکایی بایکۆت بکردرێن.

سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکا بە گەڵاڵەی سەودای سەدە دەستپیکەری شەڕ لە فەلەستینی داگیر کراوە و ئەمە ئەرکی مۆقاومە،گەلی فەلەستین و هەموو موسولمانانە کەبە هەموو ئامرازەکان بەرامبەر ئەم پیلانە خەبات بکەن.

نەسرۆڵڵا هەروەها بە ئاماژە بە دەستەکەوتەکانیی شۆرشی ئیسلامی ئێران گوتی: شۆرشی ئێران سەرەڕای هەموو گرفتەکان و بایکۆتەکان، بە راوەستانی خەڵک پاوەجێی ماوەتەوە و بەردەوامە لە سەر پێشکەوتنیی. سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان ئاماژەی کردە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی خەڵکی بەحرەین دژی ڕژیمی ئاڵی خەلیفە و گوتی: حاکمانی بەحرەین، ئەم وڵاتەیان کردووە بە پێگەیەک بۆ سازیش لەگەڵ رژیمی زایۆنی و پیلان لە دژی ئارمانی خەڵکی فەلەستین.نەسرۆڵڵا بەڕاشکاوی گوتی: گەلی مەزلوومی بەحرەین بۆ دەستڕاگەییشتن بە مافەکانی خۆی و گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ جیگای بەرزی خۆی هەروا هەوڵ ئەدات.

سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان هەروەها بە ئاماژە بە ڕۆڵی شەهیدان "قاسم سۆلەیمانی"و "ئەبوو مەهدی ئەلمۆهەندیس" لە خەبات دژی داعش لە عێراق گوتیشی، خەڵکی عێراق دەبێ لەیەکەمین هەنگاو،سەرنجی تایبەت بدەن بە حەشدی شەعبی لەبەر ئەمەی دەستەبەر کەرەوەی یەکپارچەیی و مانەوەی عێراقە وبیپارێزن  و دواتریش هەوڵ بدەن بۆ وەدەرنانی ئەمریکا لەم وڵاتە و هەوڵدان بۆ ڕۆنانی عێراق.