تەقینەوەی مین لە سەر ڕێگای ترۆمبیلی وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ھادی کوژرانی شەش کەسی لێ کەوتەوە
سەرچاوەکانی یەمەن باسی تەقینەوەی مینێکیان کردووە لە سەر ڕێگای ترۆمبیلی وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی «عەبدڕەبە مەنسوور ھادی» لە پارێزگای ماریب.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن ڕایگەیاندووە، «موحەممەد عەلی مەقدوشی» وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی «عەبدڕەبە مەنسوور ھادی» سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕووداوی تەقینەوەی مین لە سەر ڕێگای ترۆمبیلەکەی گیانی بە سەلامەت دەرکرد.
شەش کەس لە ئەندامانی تیمی پاراستنی وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ھەڵوەشاوەی «عەبدڕەبە مەنسوور ھادی» لەو ڕووداوەدا کوژراون و کۆمەڵێکیش بریندار بوونە.
ئەم تەقینەوەیە لە کاتی سەردانی وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ھەڵوەشاوەی «عەبدڕەبە مەنسوور ھادی» بۆ چەند شوێنێکی سەربازی لە ناوچەی « ئەلمەشجەع» لە ناوچەی «سەرواح»ی ڕۆژئاوای پارێزگای ماریب ڕووی داوە.
ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم کارەی نەگرتووەتە ئەستۆ.