حیزبوڵلای لوبنان: شەهید سولەیمانی ڕزگاریدەری ناوچەکە بوو
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵلای لوبنان سەردار سپەهبۆد شەهید حاج "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕزگاریدەری ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وەسف کرد و وتی: خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی، بووە هۆی نزیک بوونەوەی کاتی ئازاد کرانی قودس.
"سەید هاشم سەفیەدین" شەوی هەینی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی یونیوز؛ راشکاوانە ڕایگەیاند: بە خوێنی حاج قاسم قودس ئازاد دەبێ و بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بێ گومان کۆتایی هات.
سەرۆکی ئەنجومەمی کارگێڕیی حیزبوڵلای لوبنان هەروەها بەرخۆدانی بەرەی خۆڕاگری لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی لوبنانی بە ئەنجامی هەوڵە بێ وچانەکانی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و "حاج ڕزوان موغنییە" لە فەرماندەرانی حیزبووڵڵای لوبنان زانی و رایگەیاند: شەهیدان سولەیمانی و موغنییە ستراتژیی جیهانیی واشینگتۆن لە پێناو کۆنترۆڵ و زاڵێتییان پووچەڵ کردەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبووڵڵای لوبنانیش ئەمدواییە بە ئاماژە بە یارمەتییەکانی سەردار سولەیمانی بە گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا رایگەیاند: سەردار سولەیمانی بەردەوام لە بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ئیسراییل پشتیوانی هێزەکانی خۆڕاگری بوو و پلان و بەرنامەی پێ دەدان.
سەید "حەسەن نەسروڵلا" بە ئاماژە بەوەی کە ڕێگا و ڕێبازی حاج قاسم سەرچاوەی لە ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەگرتبوو، راشکاوانە رایگەیاند: گرووپەکانی خۆڕاگری بێ گومان ، ڕێگا و ڕێبازەکەی ئەو شەهیدە بە هەموو تواناوە درێژە پێ دەدەن.