ریاز مالکی : ئوروپا ناوێرێ ڕژیمی داگیرکەری ئیسڕائیل دادگایی بکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377128-ریاز_مالکی_ئوروپا_ناوێرێ_ڕژیمی_داگیرکەری_ئیسڕائیل_دادگایی_بکا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێکخراوی خۆبەڕیوەبەری فەلەستین وتی : ئوروپا لەبەر پیلانی دانووستانی سەدە ناوێرێ ڕژیمی زایونیستی دادگایی بکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2020 12:05 Asia/Tehran
  • ریاز مالکی : ئوروپا ناوێرێ ڕژیمی داگیرکەری ئیسڕائیل دادگایی بکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێکخراوی خۆبەڕیوەبەری فەلەستین وتی : ئوروپا لەبەر پیلانی دانووستانی سەدە ناوێرێ ڕژیمی زایونیستی دادگایی بکا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس "ڕیاز مالکی" وەزیری کاروباریی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتیشی سەرۆکی وڵاتانی سەر بە یەکیەتی ئۆروپا لەهەوڵ دان کە گەڵاڵەیەک بێننە ئاراوە بەئاراستەی بەربەرەکانی لەگەڵ پیلانەکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، بەڵام ئەو یەکیەتیە ناتوانێ زەخت بخاتە سەر ئیسرائیل و ناچاری بکا کە بەپێی ڕێ و شوێنی یاسای نێودەوڵەتی بجوڵێتەوە.

مالکی پێداگری کرد کە مادام پرس و بابەتێک پەیوەندی بە ئیسڕائیلەوە هەبێ سەرجەم بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی کاڵ دەبنەوەو هێندێک دەنگ هەر لەنێو خودی ئەو یەکیەتیەوە دەبیسترێن کە لیپرسینەوە لەو ڕژیمە قەدەغە دەکا.

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ٢٨ی مانگی ژانویە پەردەی لادا لەسەر پیلانی ڕەگەزپەرەستانەی دانوستانی سەدە.

بەفەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی ڕژیمی زایونی و دانی ٣٠ی لەسەدی لێواری  ڕۆژئاوای رووباری ئۆردۆن بە ئیسڕائیل و دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان بۆ وڵاتی خۆیان و چەککردنی بەتەواوی خەڵکی فەلەستین بەشێکن لە گرینگترین بڕگەکانی ئەو پیلانە سەرشۆڕانەیە.