وریایی دانی پەرلەمانی ئوروپا لەمەڕ دۆخی مافی مرۆڤ لە بەحرەین
تاقمێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئوروپا ڕەخنەیان لە ڕژێمی ئالی خەلیفە گرت بەنیازی خراپ و شپرزەکردنی دۆخی مافی مرۆڤ"ە لە بەحرەین .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، مافەوانان وژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئوروپا لە کۆبوونەوەیەکدا لە بروکسیل هۆشداریان دا، بنپێکردنی مافی مرۆڤ بووە بە ئاکار وڕەفتارێکی ڕەوشمەند لە مافی ناڕازیان ، چالاکانی کەناڵەکانی کۆمەڵایەتی و چالاکانی مافی مرۆڤ لە بەحرەین . ئامادەبووان لەم کۆبوونەوەیە بە پیداگری لە سەر خراپ وشپرزە بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە بەحرەین لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە شێوەی نیگەران کەرەوە ، لە یەکیەتی ئوروپا داوایان کرد کاربەدەستانی بەحرەینی بۆ هەوڵ بە مەبەستی باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە بخەنە ژێر گوشار. لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها مەسەلەی داسەپانی بایکۆتەکانی ئابووری لە دژی بەحرەین وپەسەن کرانی بڕیارنامە گەلێک لە پەرلەمانی ئوروپا لە مەحکوم کردنی دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە ، هاتە ئاراوە.