هەڵوێستی ئاڵمان لەدژی شارۆکەسازیی ئێسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377173-هەڵوێستی_ئاڵمان_لەدژی_شارۆکەسازیی_ئێسراییل
حکوەتی ئاڵمان شارۆکە سازیی رژێمی زایۆنیی لە رۆژهەڵاتی قودسی بەپێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2020 06:11 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی ئاڵمان لەدژی شارۆکەسازیی ئێسراییل

حکوەتی ئاڵمان شارۆکە سازیی رژێمی زایۆنیی لە رۆژهەڵاتی قودسی بەپێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان راگەیاند .

بە پێی راگەیاندنی هەواڵدەریی فارس ، وەزاڕەتی دەرەوەی ئاڵمان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە بڕیاری رژێمی زایۆنی بۆ شارۆکە سازیی  و ڕۆنانی 5 هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ لە رۆژهەڵاتی قودس رایگەیاند : ئەم هەنگاوەی ئیسراییل بۆجارێکی دیکە رۆژهەڵاتی قودس زیاتر لە جاران لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن جیا دەکاتەوە و ئەگەری پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین لاواز دەکات .

وەزاڕەتی دەرەوەی ئاڵمان لەم بەیاننامەیەدا لە رژێمی زایۆنیی ویستووە گەڵاڵەکانی شارۆکەسازیی لە ناوچە داگیرکراوەکان  رابگرێ چونکە ئەم پرۆژانە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانن .