بەردەوامی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعودی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی دەیان جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنیان داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی خۆی .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری فارس ، فڕٶکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدڕێژکاری سەعودی پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بومباران کرد کە بە هۆیەوە منداڵێکی یەمەنی کوژرا. دەسدرێژکارانی سەعودی هەروەها پارێزگەی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەنیان دایە بەرپەلاماری توپخانەی خۆیان کە بەهۆیەوە زیانی زۆریان لە ماڵی شارومەندانی یەمەنی لە ناوچەکانی کیلومیتری ١٦ " حیس و" بەیت ئەلفقیە ، دا. لە شاری نهم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی سەنعا،یش فڕٶکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعودی ناوچەکانی تیجاری وئاوەدانیان بومباران کرد وزیانی ماڵی زۆریان دالەوی. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا وئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستیان کردە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە.