مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
ئادار 02, 2020 13:01 Asia/Tehran
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بڵاویکردەوە، پارەی مووچەی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت و ئەو وەزارەتانەی ماون لە زووترین کاتدا مووچە وەردەگرن.
عەلی حەمە ساڵح لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی، پاش کۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی داوامانکرد، ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگێکی تر بکرێت و رایانگەیاند، ئامادەکاریان دەستپێکردووە بۆ دابەشکردنی مووچە.
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران نووسیویەتی: "پارەکەی بەغدا بەشی مووچەی 50% مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات کە کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگاتە 880 ملیار دینار".