نەیارەتی کردنی حەماس لەگەڵ داخوازەکەی ئەمریکا لەمەڕ دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیک
سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داخوازی ئەمریکا لەمەڕ دامەزراندنی پێوەندیی دیپلۆماتیکی ڕەت کردەوە.
"ئیسماعیل هەنییە" سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی ئەلمەیادین بە ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە دامەزراندنی پێوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئەمریکا، دیسان پێی داگرت لە سەر داخستنی ڕێگاکانی زاڵ بوونی ئەمریکا بە سەر ناوچەکەدا.
سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ، یەکێتی و یەکدەنگی فەلەستینییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەی "سەودای سەدە" بە گەلێک پێویست زانی و ڕاشکاوانە رایگەیاند: هەرهەوڵ و تێکۆشانێک بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان حەماس و جەهادی ئیسلامی، پووچەڵ دەبێتەوە ، لەبەر ئەوەی کە خۆڕاگری لە غەززە تێکشکان و تیاچوونی بۆ نییە.
هەنییە لە سەفەری ئەمدواییەی بۆ مۆسکۆیش وتی: حەماس لە ئاراستەی گەیشتن بە ڕوانگە و ستراتژییەکی یەکگرتوو، چوار بژاردەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی گشتی، بەڕێوەبردنی پەرلەمانی نەتەوەیی فەلەستین لە دەرەوەی ڕامەڵا، بەڕێوەبردنی کۆنفەرانسی نیشتمانیی فەلەستین لە قاهیرە و پێکهێنانی دەوڵەتی یەکێتی نیشتمانیی فەلەستینی ئاراستەی کاربەدەستانی ڕووسیا کرد.
سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی دووشەممە لە سەفەر بۆ مۆسکۆ لەگەڵ "سێرگەیی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیداری کرد و سەبارەت بە بەرنامەی سیاسی ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین و ئاسۆکانی چارەسەر کردنی هەمیشەیی و گشتداگری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بیر و ڕای گۆڕییەوە.