تێک شکێندرانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی عەرەبستانی سەعودی لە جیزان
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی عەرەبستانی سەعودییان لە باشووری ئەم وڵاتە تێک شکاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئەلمەسیرە، «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: ھێزەکانی یەمەن ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سیخوڕییەیان لە ئاسمانی «جیزان» دا پێکاوە.
بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی یەکشەممەش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی ھاوپەیمانیی سەعودییان لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن خستە خوارەوە.
ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.