پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377868-پەلاماری_سەربازانی_زایۆنی_بۆسەر_لێواری_رۆژاوای_چۆمی_ئۆردۆن
سەربازانی رژیمی زایۆنی دوێشەو(هەینی) هەڵیانکوتایە سەر گوندی "کەفر قدوم" لە رۆژهەڵاتی نابلۆس لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2020 13:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن

سەربازانی رژیمی زایۆنی دوێشەو(هەینی) هەڵیانکوتایە سەر گوندی "کەفر قدوم" لە رۆژهەڵاتی نابلۆس لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند، سەربازانی زایۆنی لەو پەلامارەدا، دەیان فەلەستینیان بریندارو قۆڵبەست کرد.

سەربازانی زایۆنی لەڕەوتی سەرکوت کردنی فەلەستینیان لە گوندی کەفر قدوم، جگە لە گولـلەباران، گازی فرمێسکڕێژ و ژەهراویان بەکارهێنا. سەربازانی رژیمی زایۆنی هەردەم بەبیانووی پڕووپووچ فەلەستینیان دەگرێ و ڕەوانەی زیندانیان دەکا. ئێستا نزیک بە شەش هەزار فەلەستینی لەزیندانەکانی ئیسرائیلدان. لەو ژمارەیە، شەست و دوو کەسیان ژن و ٣٠٠ یان تەمەنیان ژێر تەمەنی یاساییە. یەخسیرانی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی هەردەم دەکەونە بەر ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی، رۆحی و یان ڕەفتاری نامرۆیانەیان دەگەڵدا دەکرێ.