ئەنسارۆڵڵا:ڕاگیرانی شەڕ و هەڵوەشێندرانی گەمارۆ سەر یەمەن، پێشمەرجی هەر دانووستانێکە
گوتە بیژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن، دەستپێکرانی هەر چەشنە وتوویژی بەستراوە زانیوە بە ڕاگیردرانیی دەستدرێژی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و هەڵوەشێندرانیی گەمارۆی سەر ئەم وڵاتە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤزیۆن؛ "موحەممەد عەبدولسەلام" گوتە بیژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن گوتی: ڕێگا چارەی قەیرانی یەمەن سەرەتا ڕاگیرانی شەڕ و هەڵوەشاندنی گەمارۆ و دواتریش، بەڕێوە چوونی وتووێژەکانی سیاسی جیددیە و یەمەن هەمیشە لە سەر ئەم دوو خالە جەختدەکات. عەبدوسەلام، هێنانە ئارای هەرچەشنە داوای بەدەر لەم دوو چوارچێوەیەی بە هۆی درێژخایەن تر بوونی دەستدرێژی و گەمارۆی یەمەن زانی وگوتیشی: "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەت سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەکاروباری یەمەن دەبێ بێ لایەنی خۆی بەرامبەر جیبەجێبوونی گەڵاڵەکانی گوماناوی بپارێزێت."مارتین گریفیتس" ڕۆژی شەممە لە "مەریب" لە سەر دەستپێکرانیی وتوویژەکانی سیاسی بۆ دامەزراندنی ئاگر بڕ و درێژەی وتوویژەکانی ئاشتتی لەیەمەن جەختیکرد.
عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارچی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی سەربازی کردە سەر یەمەن و دواتریش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی ،دەریایی وئاسمانیی داوە.
دەستدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی و دەواو دەرمان کردووە.