ئادار 11, 2020 17:47 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنەکانی سوپای یەمەن لە پێکدادان لەگەڵ دەست درێژکاران

سەرچاوە یەمەنییەکان باسی پێشڕەوی و سەرکەوتنی سوپای ئەم وڵاتەیان کردووە لە ناوچەگەلێکی گرینگی پارێزگای «مەئرەب».

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە لە پێکدادانێکدا لەگەڵ دەست درێژکارانی سەعودی، دەستیان گرت بەسەر چەند ناوچەیەکی ستراتژی لە ناوچەی «سەرواح» لە پارێزگای «مەئرەب».

ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروەھا توانییان بە سەر ناوچەی « ئەلتەلعەتولحەمراء» لە پارێزگای «مەئرەب» دا زاڵ ببن و بەم سەرکەوتنەیان بەرەی «سەرواح» لە ڕووی لەشکرییەوە بە تەواوی کەوتووەتە بن دەستی سوپای یەمەن.

سوپای یەمەن لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش لە تۆڵەی ئۆپراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعودی بەمەبەستی پەلاماردانی سەنعا، لە دوو پارێزگای مەئرەب و ئەلجوف توانییان بە ھەڵمەتێکی گەورە شاری «ئەلحزم» ناوەندی پارێزگای «ئەلجوف» و بەشگەلێکی پارێزگای مەئرەب  بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ