ئامادەباشی گروپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378161-ئامادەباشی_گروپەکانی_خۆڕاگری_لە_کەرتی_غەززە
بە دوای بەرزبوونەوەی ئەگەری دەسدرێژیی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، تاقمەکانی خۆڕاگریی کەوتنە باری ئامادەباشیەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2020 06:04 Asia/Tehran
  • ئامادەباشی گروپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە

بە دوای بەرزبوونەوەی ئەگەری دەسدرێژیی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، تاقمەکانی خۆڕاگریی کەوتنە باری ئامادەباشیەوە .

بەپێی نوسینی رۆژنامەی العربی الجدید ، بەپێچەانەی هێوریی رێژەیی لە کەرتی غەززە ، مەزندەکاریەکانی موقاومە باس لە ئەگەری دەسدرێژیی رژێمی زایونی دەکەن بۆ سەر کەرتی غەززە .

 لە هەمان کاتدا خەباتکارانی خۆڕاگریی رۆژی هەینی ئۆتۆمبێلیکی رژێمی زایۆنیان لە رۆژاوای رامەڵڵا دایەبەر دەسدرێژ بەڵام شۆفیرەکەی بە ساغی دەرچوو .

 فەوزی بەرهووم وتەبێژی حەماس جەختی کردەوە هەڵمەتی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی شارۆکە نشینی زایۆنی لە رۆژاوای رامەڵڵا ، هەڵمەتێکی بوێرانە بوو کە سەلماندی موقاومە لە لێواری رۆژاوا خەریکە زۆر دەبێ .