پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر قودس، دەیان فەلەستینیی بریندار کرد
ئادار 16, 2020 04:18 Asia/Tehran
سەربازانی رژیمی زایۆنی دوێشەو(یەکشەممە) هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی عیساویەو "صور باهر" لە قودس.
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ سەربازانی زایۆنی لەو پەلامارەدا دەیان فەلەستینیان بریندار و قۆڵبەست کرد.
سەربازانی زایۆنی بۆ گەیشتن بە ئامانجە پاوانخوازانەکانیان رۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیان شەهیدو بریندار و یان قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان دەکەن.
ئێستا نزیک بە شەش هەزار فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان. لەو ژمارەیە، شەست و دوو کەسیان ژنن و سێسەت کەسیشیان تەمەنی ژێر تەمەنی یاساییان هەیە.
بەندکراوانی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی هەردەم دەکەونە بەر ئەشکەنجەی جەستەیی، رۆحی و رەفتاری نامرۆییان لەگەڵدا دەکرێ.