" بنی گانتز" ماموری دامەزرانی کابینەی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378264-بنی_گانتز_ماموری_دامەزرانی_کابینەی_ڕژێمی_زایۆنی
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی " بنی گانتز" سەرۆکی پارتی" شین وسپیی " کردە ماموری دامەزرانی کابینەی ئەم ڕژێمە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2020 13:15 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی " بنی گانتز" سەرۆکی پارتی" شین وسپیی " کردە ماموری دامەزرانی کابینەی ئەم ڕژێمە .

بە پێی نوسینی ڕۆژنامەی زایۆنی " هائارتس" بنی گانتز" سەرۆکی پارتی شین وسپی" ئیسرائیل دوای ئەمەکە توانیی پشتیوانی زۆرینەی پێویست لە پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دامەزرانی کابینە بەدەس بینێت ، ئەمڕۆ دوشەممە بۆ نوسینگەی ڕووین ڕیولین سەرۆکی ئەم ڕژێمە بانگهێشت کرا هەتا حۆکمی دامەزرانی کابینەی نوێی وەربگرێت. سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی لە گانتز داوای کرد کابینەیەکی گشتداگر وبەربڵاو دابمەزرێنێت. سەرۆکی پارتی شین وسپیی ڕژێمی زایۆنی ٢٨ رۆژ چوار حەوتە دەرفەتی هەیە هەتا کابینەی نوێی ئەم ڕژێمە بناسینێت.