سوپای یەمەن فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ڕاو نا
سوپای یەمەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی ڕاو نا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ هێزە یەمەنییەکان بە مووشەکی "فاطر 1" فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودییان لە ئاسمانی پارێزگای "جەوف" هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن، ڕاو ناوە و ڕێگای نەدا ئۆپەراسیۆنەکانیان جێبەجێ بکەن. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن ڕۆژی شەممەیش بەرەنگاری فڕۆکە جەنگییەکانی F.15 و F.16ی هاوپەیمانی سەعوودی بوویەوە لە ئاسمانی پارێزگای جەوفدا و ئەوانی ناوچار بە بەجێهێشتنی سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتە کرد.
هەواڵی دیکە ئەوەی کە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە پەلامار بۆ سەر شاری "سەرواح" لە پارێزگای "مەئاریب" بۆمبی هێشوویی دەکار هێنا.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا کوژرانی زیاتر لە شانزدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی بووە.