محەممەد عەلی حوسی: هاوپەیمانیی سەعوودی بەرپرسی بڵاو بوونەوەی کرۆنا لە یەمەن دەبێ
سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن، هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بە بەرپرسی تووشبوونی شیمانەیی خەڵکی یەمەن بە ڤایرۆسی کرۆنا ڕاگەیاند.
"محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن وتی: وڵاتانی دەسدرێژکار بۆ سەر یەمەن لەو ناوچانەیدا کە داگیریان کردووە بە ئەنقەست تەگبیرەکانی پێشپێگری و فریاگوزاری و کەرەنتین بۆ پێشگری بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆس کرۆنا جێبەجێ ناکەن و لە باروودۆخی هەنووکەدا ڕێگایان داوە چوار فڕۆکە بێتە وڵاتی یەمەنەوە.
هەر لەم بوارەدا "یوسف حازری" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی یەمەنیش بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی وازلەکارهێناوی "عەبدوڕەبە مەسنووری هادی" لە ڕێگای تەگبیری کوێرکوێرانەوە دیسان مەرگ و تیاچوون دەکێشێت بۆ نێو یەمەن ڕایگەیاند: دەوڵەتی وازلەکارهێناوی یەمەن لە فڕۆکەخانەکانی "عەدەن" و "سەیئون" هەژماری گەشتە ئاسمانییەکان لە میسر و ئەردەنی پەرە پێداوە و کە بە پێی بڵاوبوونەوەی کرۆناڤایرۆس ئەوە هەنگاوێکی پڕمەترسییە.
بە پێی دوایین ڕێژە و ئامار، تا ئێستا زیاتر لە ١٨٢ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە کە لەو هەژمارە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس چاک بوونەتەوە و زیاتر لە ٧ هەزار کەسیش گیانیان لە دەس داوە.