دابەزینی ١٣ ملیارد دۆلاریی بودجەی عەرەبستان هاوکات لەگەڵ داکشانی نرخی جیهانیی نەوت
وەزیری دارایی عەرەبستان رایگەیاند؛ بودجەی گشتیی ئەو وڵاتە هاوکات لەگەڵ داکشانی نرخی جیهانیی نەوت بڕی١٣ملیارد دۆلار دابەزیوە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "محەممەد جەدعان" وەزیری دارایی عەرەبستان سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی ئابوریی جیهان و کاریگەرییە نگەتیڤەکانی ئەو بابەتە لەسەر دارایی گشتی عەرەبستان بڕیاری داوە بڕی١٣ ملیارد دۆلار لەبودجەی گشتی کەم بکا.
لێدوانەکانی وەزیری دارایی عەرەبستان لەکاتێکدایە کە نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا شەوی چوارشەممە بۆ رادەست کران لە مانگی ئاڤریلدا بە زیاتر لە٢٤ لەسەتی داکشان گەیشتە بیست دۆلار و ٣٧ سێنت و گەیشتە کەمترین ڕێژە لە هەژدە ساڵی رابردوودا.
هەروەها نرخی هەر بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکور بۆ رادەست کران لەمانگی مای بە زیاتر لە ١٤ لەسەتی کەمکران گەیشتە ٢٤ دۆلار و ٦٥ سێنت کە لەمانگی مای ٢٠٠٣ وە تائێستا کەم وێنە بووە.