چەکدارانی ئەمریکی گەیشتوونە فڕگەی عەدەن لە یەمەن
فڕۆکەیەکی ئەمریکی هەڵگری١٢٨ چەکداری وڵاتەکەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی یەمەن.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەنساروڵڵای یەمەن؛ "ئەحمەد حەسەن" پارێزگاری "شبوە" ی یەمەن رۆژی چوارشەممە هاوکاریی هاوپەیمانیی سەعودی بەمەبەستی هاتنی هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەندەری "بلحاف"ی شەرمەزار کردو وتی: هاتنی هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەندەری بلحاف پەڵەیەکی شورەییە لەسەر ناوچاوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار و هۆیەکە لەسەر ئەوەی ئەمریکا لەپشتی پێنج ساڵ شەڕی یەمەنەوەیە.
پارێزگاری "شبوە" ی یەمەن پێی داگرت؛ گواستنەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەندەری تلحاف، جۆرێک داگیرکەریی نەرمە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و دەستەووشەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم بووە بە بیانوویەک و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی، پاڵپشتیی دراڤی و چەکامێری لە گرووپە ترۆریستییەکان دەەکەن.
ماڵپەڕی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت؛ ئەو کردە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە حەوتەی ڕابردوو سەت و دە کەس لە هێزی ئەمریکی گەیشتنە شبوەو بەندەری بلحاف لەباشوری یەمەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، مەبەستی جم و جۆڵی بەرفراوانی ئەمریکا لە پارێزگا داگیرکراوەکانی یەمەن، بوارخۆشکردنە بۆ دەسوەردانی سەربازیی شیمانەیی و دامەزراندنی پێگەو سەربازگە لە خاکی یەمەندا.