سێ بارهەڵگری جەنگی تورکیا گەیشتنە پارێزگای "ئیدلەب"ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378390-سێ_بارهەڵگری_جەنگی_تورکیا_گەیشتنە_پارێزگای_ئیدلەب_ی_سووریا
گرووپی ناسراو بە روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، سێ بارهەڵگری جەنگی تورکیا گەیشتونە پارێزگای "ئیدلەب"ی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2020 13:55 Asia/Tehran
  • سێ بارهەڵگری جەنگی تورکیا گەیشتنە پارێزگای

گرووپی ناسراو بە روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، سێ بارهەڵگری جەنگی تورکیا گەیشتونە پارێزگای "ئیدلەب"ی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ گرووپی ناسراو بە روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند، سێ بارهەڵگری نوێی سەربازیی تورکیا دوێشەو چوارشەممە، بە دەربازبوون لە دەروازەی "کەفەر لوسیەن" لە گردووپەڕی باکوریی ئیدلەب گەیشتە ئەو پارێزگایە.

ئەو سەرچاوە پێی داگرت؛ پاش جێگیرکرانی ئاگربڕی نوێ لەئیدلەب دەیان تانک و نەفەرهەڵگری سەربازی لەگەڵ هەزاران چەکدار گەیشتوونەتە ناوچەی ئیدلەب و رەوتی ناردنی چەکئامێر و کەرەستە سەربازیەکانی تورکیا بۆ ئیدلەب هەروا بەردەوامە.

لەو راپۆرەدا هاتووە: ژماری بارهەڵگرەکان و کەرەستە جەنگیەکانی تورکیا کە لە دووی فێڤریەوە تائێستا نێردراوەتە ناوچەکانی "کەمکرانی گرژیی و ئاڵۆزکاویی" لەسوریا دەگاتە زیاتر لە چوار هەزار و شەش سەت کەس.

سوریا زیاتر لە دوو مانگە کە هەڵمەتی پاکتاوکرانی پارێزگای ئیدلەب لە ترۆریستان دەس پێ بووە بەڵام تورکیا کە نەیاری ئەو کارەیە، بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم بەشێک لەخاکی سوریای داگیرکردووە.