بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن لە گەڵ فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378799-بەرەنگاربوونەوەی_بەرگریی_ئاسمانیی_یەمەن_لە_گەڵ_فڕۆکە_جەنگیەکانی_سعودی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر لەبەیانیی یەکشەممە باسی تەقەی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کرد لە چەند فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانیی سعودی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2020 04:45 Asia/Tehran
  • بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن لە گەڵ فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر لەبەیانیی یەکشەممە باسی تەقەی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کرد لە چەند فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانیی سعودی .

 بە پێی راپورتی هەواڵدەریی فارس ، یەحیا سەریع رایگەیاند ، بەرگریی ئاسمانیی یەمەن توانیویەتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی کە بەنیاز بوون سەنعای پێتەختی یەمەن بۆردومان کەن بتارێنێ .

 بەپێی راگەیاندنی یەحیا سەریع ، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەکارهێنانی سیستمی بەرگریی خۆماڵیی فاتری یەک  فڕۆکە جەنگیەکانی سعودیان تاراندووە .

 ئەمە بۆ حەوتەم جارە لە ماوەی دوو حەوتەی رابردوودا کە بەرگریی ئاسمانیی یەمەن بە ناسین و لێدانی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ، ناهێڵێ لە ئاسمانی یەمەن تەراتێن  بکەن .

 توانایی بەرگریی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن  سەرباری گەمارۆی هەمە لایەنە رۆژ بە ڕۆژ  زیاتر دەبێ .