هەشت کوژراو بە هۆی تەقینەوە لە هەلمەندی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378999-هەشت_کوژراو_بە_هۆی_تەقینەوە_لە_هەلمەندی_ئەفغانستان
بە هۆی تەقینەوە لە ویلایەتی هیلمەند لە باشووری ئەفغانستان هەشت کەسی سیڤیل کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2020 15:34 Asia/Tehran
  • هەشت کوژراو بە هۆی تەقینەوە لە هەلمەندی ئەفغانستان

بە هۆی تەقینەوە لە ویلایەتی هیلمەند لە باشووری ئەفغانستان هەشت کەسی سیڤیل کوژران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤزیۆن لەکابۆڵ، "زەمان هەمدەرد" گوتە بیژی پۆلیسی پارێزگای هێلمەند ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: مینی چێندراو لە ڕێگای هاتووچۆی ترۆمبیل تەقییەوە و بە هۆیەوە هەشت کەسی سیڤیل بۆ وێنە ئافرەتان ومنداڵان کوژران و دوو کەسی سیڤیلی دیکە بریندار بوون. 

 ئەم گوتە بێژەی پۆلیسی ئەفغانستان گوتیشی: سەرنشینەکانی ئەم ترۆمبیلە ئەندامانی بنە ماڵەیەک بوون و ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی تالیبان دا ڕووی داوە. تابە ئێستا هیچ تاقم یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆوە.