نیسان 08, 2020 16:59 Asia/Tehran
  •  هەتا کورۆنا بمێنێ،موسڵمانی تورکیا،کۆ-نوێژی شەوی ڕەمەزان (تەراوێح) - بەکۆ - ناخوێنێ!

سەرۆکی کاروباری ئاینیی تورکیا رایگەیاند ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بمێنێ، لەم رەمەزانەدا نوێژی تەراویح لە مزگەوتەکاندا ناکرێ.


لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا لە تورکیا پرسیاری زۆر ئاراستەی سەرۆکایەتیی کاروباری ئاینیی لەبارەی چۆنێتیی نوێژی بە کۆمەڵ و نوێژی تەراویح کراوە.

عەلی ئێرباش، سەرۆکی کاروباری ئاینیی تورکیا لەمبارەیەوە گوتی: "لە رۆژدا دەکرێ موسڵمانان بە تاک بڕۆنە مزگەوتەکان و نوێژ بە شێوەی تاک بکەن. بەڵام نوێژی بە کۆمەڵمان جارێ وەستاندووە. لە ئەگەری بەردەوامبوونی پەتای کۆرۆنا نوێژی تەراویح لە مزگەوتەکاندا ناکرێت. دەتوانین ئەوکاتە نوێژی تەراویح لە ماڵەوە بکەین".

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی تورکیا دوو هەفتە لەمەوبەر وەکو رێوشوێنی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مزگەوتەکانی بەڕووی نوێژی بە کۆمەڵ داخستن. 

بەپێی ئامارەکان تائێستا 34 هەزار و 109 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە 725 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و هەزار و 582 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

سەرپەیڤ