پێشوازیی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لە یەمەن
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس پێشوازییان کرد لە ڕاگەیێندرانی ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕ لە یەمەن.
"ترکی المالکی" وتەبێژی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە بەئاماژە بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕ لەیەمەن، گوتی: ئەو ئاگربڕە دوو حەوتە درێژەی دەبێ و دەکرێ دواتریش درێژ بکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری فارس، "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن رۆژی پێنج شەممە داوای لە یەمەن و عەرەبستانی سەعودی کرد دەست هەڵبگرن لە کردەی دوژمنکارانەو ڕووبکەنە ئاشتەواییەکی گشتداگر.
"نایف ئەلحجرف" سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسیش هیوای خواست، ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ بەسودبێ لە بوارخۆشکردن بۆ جێ بەجێ کرانی بانگهێشتی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن سەبارەت بە چەسپاندنی ئاشتییەکی پاوەجێ.
ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لەلایەن هاوپەیمانیی سەعودیا لەکاتێکدایە کە ئەو هاوپەیمانییە کاژێرێک پاش ئاگربڕ، ناوچە جیاجیاکانی یەمەنی بۆردومان کرد.
ژمارێک لە بەرپرسانی یەمەنیش بەگومانن لەمەڕ راگەیێندرانی ئاگربڕ لەلایەن عەرەبستانەوە و پێیان وایە، ئەوە تاکتیکێکی نوێیە هەتا هاوپەیمانیی سەعودی بتوانێ بۆ بەهێزکردنەوەی خۆی و قەرەبووی زیان و خەساراتێک کە پێی گەیشتووە، کەڵک وەربگرێ.