نیسان 11, 2020 16:36 Asia/Tehran
  • هێزە هاوپەیمانییەکان لە ماوەی ڕۆژێکدا نەوەدو نۆ جار ئاگربڕیان لە یەمەن پێشێل کرد

هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعودی لەماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوو نەوەدو نۆجار ئاگربڕی ڕێککەوتن لەسەرکراو لەگەڵ"دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانی"ی یەمەن بەزاند.

ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ئەنساروڵڵای یەمەن رۆژی شەممە بەگێڕانەوە لە ژووری هەڵمەت و ڕێکخەری چاودێری بەسەر پێشێلکرانی ئاگربڕ لە پارێزگای حودەیدەی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودی بە پەلاماری مووشەکی و هاوەنیی خۆیان بۆسەر شارەکانی "الدریهمی، الصلیف، حیس" و دوورگەی کەمەران هەروەها گەشت و سوڕانەوەی فڕۆکە سیخوڕیەکان بەسەر ئاسمانی ئەو شارانەدا، پێبەندبوونی خۆیان بە ئاگربڕی ڕاگەیێندراو بن پێ کرد.

لەهەمان کاتدا، سەرتیپ" یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی؛ هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە سەرلەبەیانییەوە هەتا پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی توانیان شەش حاڵەتی پێشڕەویی دەسدرێژکاران لە سێ پارێزگای بەیزاء، ناوەندی یەمەن، مەئریب لەباکوری رۆژهەڵات و تەعز لە باشوری رۆژاوای یەمەن بەرپەرچ بدەنەوە.

ناوبراو پێی داگرت؛ هێزە یەمەنییەکان هەرچەشنە پێشڕەویی دوژمنیان بەرپەرچ دایەوەو زیانی قورسیان لەوان دا، کە کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لەوانی لێکەوتەوە.

پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان بۆسەر یەمەن لەکاتێکدا درێژەی هەیە کە "ترکی ئەلمالکی" وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بەسەرکردایەتی عەرەبستان سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕی ڕاگەیاند و گوتی کە ئەو ئاگربڕە دوو حەوتە درێژەی دەبێ و پاشانیش دەکرێ درێژ بکرێتەوە.

سەرپەیڤ