نیسان 15, 2020 18:41 Asia/Tehran
  • دوو نامەی ناڕەزایانەی سەنعا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە دوو نامەدا ڕوو لە سکرتێری گشتی و ناردروای تایبەتیی ڕێکەراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، سەبارەت بە بەردەوامیی ڕاگیرانی کەشتتییەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە ناڕەزامەندیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی یەمەن«سەبەء»، «ھشام شەرەف عەبدوڵڵا» وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «لیزگراندی» ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەنعا، داوای یارمەتیی دەستبەجێی دەرمانی و پێشگرانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە یەمەنیەکان و ھەروەھا ناوەندەکانی کەرەنتینەی ئەم وڵاتەی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەردەوامیی ڕاگیرانی کەشتییەکانی ھەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەم وڵاتە بووەتە ھۆی پەرەسەندنی ڕەنج و کوێرەوەریی گەلی یەمەن و لەمپەر قوت کردنەوە لە بەردەم ڕەوتی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سەر ئازاد کرانی ھەرچی خێراتری کەشتییەکانی یەمەن پێی داگرت.

سەرپەیڤ