بەیاننامەی حەماس بە بۆنەی حەفتاودووھەمین ساڵگەڕی داگیرکرانی فەلەستینەوە
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی حەفتاودووھەمین ساڵگەڕی داگیرکرانی فەلەستین «ڕۆژی نەگبەتی» ڕایگەیاند: بەرخۆدانی چەکدارانە بژاردەیەکی ستراتژییە بۆ بەرەڤانی کردن لە گەلی فەلەستین.
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە سەر خۆڕاگریی لە ھەمبەر ڕژێمی داگیرکەری زایونی بە ھەموو ھەست و نەستەوە، بە تایبەت بەرخۆدانی چەکدارانە وەک بژاردەیەکی ستراتژیی بەزەڤانی کردن لە مافی گەلی فەلەستین پێی داگرت.
حەماس داوای لە گەلی فەلەستین کرد کە پابەندی بژاردەی بەرخۆدانی ھەمەلایەنە بن وەکو ستراتژییەکی نیشتیمانیی کاریگەرو یەکگرتنی نەتەوەیی وەک بەردی بتاغەی بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی داگیرکەرو پیلانەکانی داگیرکارانەی.
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دیلەکانی فەلەستین لە پێشەوەی بەرنامەکانی ئەم بزوتنەوەیەیەو ئەم بزوتنەوەیە ھەتا ڕزگار کردنی ھەموویان لە بەندیخانەکانی دوژمن، لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک خەمساردی نانوێنێ.
بزوتنەوەی حەماس ھەروەھا وێڕای ڕەت کردنەوەی ھەرچەشنە کردارێک کە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی لێ بکەوێتەوە، وەھا ھەنگاوێکی بە خەنجەرێکی پاشملە و پێشێل کردنی مافی فەلەستینییەکان زانی.
١٤ی مای ڕێککەوتە لەگەڵ حەفتاویەکەمین ساڵگەڕی وەدەرنرانی سەدان ھەزار فەلەستینی لە نیشتیمانی خۆیان و ١٥ ماییش حەفتاودووھەمین ساڵگەڕی دامەزرانی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیلە.
جەماوەری فەلەستین ١٥ی مای ساڵگەڕی پێکھاتنی ڕژێمی ساختەی زایونییان وەک «ڕۆژی نەگبەتی» ناودێر کردووە.