درێژەی خۆپیشاندان لە دژی نتانیاهۆ لە قودسی داگیر کراو
هەزاران کەس لە دانیشتوانی فەلەستینی داگیر کراو شەوی هەینی هەمدیسان بە خۆپێشاندان لەبەردەم بینای شوێنی نێشتەجیی بوونی " بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە قودسی داگیر کراو خوازیاری دەس لەکار کێشانەوەی ناوبراوبوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، دانیشتوانی فەلەستینی داگیر کراو لەم خۆپێشاندانەدا درۆشم گەلێکیان لە دژی نیانیاهۆ هەڵدا.
شەوی پێنجشەممە یش هەزاران کەس لە دانیشتووانی قودسی داگیر کراو بە کۆبونەوە لەبەردەم بینای شوینی نیشتەجیی بوونی نتانیاهۆ خوازیاری دەس لەکارکێشانەوەی ناوبراوبوون.
ناوچە داگیرکراوەکان لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەند جار شایەتی خۆپێشاندان لە دژی گەندەڵی مالیی بنیامین نتانیاهۆ وهەروەها کاروکردەی لاوازی ناوبراو لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە.
نتانیاهۆ لە دڕێژایی مانگەکانی ئەم دواییە سەرقاڵی چواردۆسیەی گەندەڵی ماڵیی بووە، دۆسیە گەلێک کە لە میدیاکان دا بە دۆسیەی ١٠٠٠ دۆسیەی ٢٠٠٠ دۆسیەی ٣٠٠٠ ودۆسیەی چوارهەزار ناوبانگیان دەرکردووە.