ته‌مووز 29, 2020 12:23 Asia/Tehran
  • ھاریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بە دووی سیاسەتی ئێران ترسێن کردنە لە ناوچەکەدا

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر وتی: جم و جوڵی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە لە ئاراستەی ئێران ترسێن کردن و تێکدانی سەقامی ناوچەکەیە.

«عەلی ئەسغەری خاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی ڕۆزی سێ شەممە لە سەردانەکەی بۆ دەوحە لەگەڵ «سوڵتان ئەلمڕڕیخی» ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر دیدارو وتووێژی کرد.

لەم چاوپێکەوتنەدا کە لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەنجامی گرت، لە بارەی پرسی دوولایەنەو پەرە پێ دانی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری نێوان ھەردووک لا بە تایبەت بەرپاکرانی لێژنەی ھاوبەشی دوو وڵات لە داھاتوویەکی نزیک دا وتووێژ کرا.

ھەروەھا ھەردووک لا لە درێژەی وتووێژەکانیان لە بارەی ئاڵووێرەکانی ئێستای ناوچەکە وتووێژیان کردو لە سەر بەردەوامیی پرس و ڕاوێژەکانیان پێیان داگرت.

«خاجی» لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی ئەمریکی بۆ ناوچەکە، ئەو جم و جوڵانەیان بە ھەنگاوێک لە ئاراستەی ئێران ترسێن کردن و تێکدانی سەقامی ناوچەکە لێک دایەوە.

«برایان ھوک» نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە ئاراستەی ھەوڵدان بۆ درێژ کردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران سەردانی چەند وڵاتێکی ناوچەکە لەوانە «قەتەر»و «کوێت»ی کردو بڕیارە سەردانی «ئستۆنی»و « بریتانیا»ش بکات.

سەرپەیڤ