رووداوەکەی بەیرووت و کوژرانی لانیکەم 12 کەس
میدیاکانی ھەواڵی لوبنان شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە باسی کوژرانی لانیکەم 10 کەسیان کرد لە رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی بەیرووتی پێتەختی لوبنان .
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە لوبنان ، رووداوی ئاگرگرتنی ھەماری 12ی بەندەری بەیرووت و تەشەنا کردنی کە بووە ھۆی تەقینەوەی ھەمارەکانی دیکە لە گەڵ ھازگەی ناوەندیی کارەبای بەیرووت ، بە ھۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی لوبنانی بووە کە ساڵانێکی زۆر لە ئەنجامی بێ پارێزی ، بڕێکی زۆر مادەی بە پتانسێلی ئاگرتێبەربوونیان لەم ھەمارانە راگرتووە .
بە پێی راپۆرتەکان ، شەش مانگ لەمەوبەر لە ئەنجامی چەندین سکاڵا، تاقمێک لە پشکێنەران ، ھەماری ژمارە 12 یان بینی و مەترسیی راگرتنی ئەم ماددانەیان راگەیاند . بەڵام دیسان لایەک لەم پرسە نەکرایەوە .
بەرپرسانی لوبنانی بە دوای دۆزینەوەی ھۆکاری سەرەکی و کەسانی تاوانبار لەم دۆسیەدا دەچن و درۆ و دەلەسەی رژێمی زایۆنی لەم بارەوە پوچەڵ دەبێتەوە .