ئەمڕۆ چوارشەممە لە لوبنان کرا بە تازیەی گشتیی
دوا بەدوای رووداوەکەی بەیرووت ، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، ئەمڕۆ چوارشەممەی بە تازیەی گشتیی راگەیاند .
،اڵپەڕی ئەلعەد راپۆریدا ، حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، بە مەبەستی رێزگرتن لە قوربانیانی رووداوەکەی بەیرووت ئەمڕۆ چوارشەممەی کردە تازیەی گشتیی .
میدیاکانی لوبنان راپۆریاندا ، ھاسەری سەرۆک وەزیران و کچەکەی و ژمارێک لە راوێژکارەکانی لە ئەنجامی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی بەیرووتدا بریندار بوون .
سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن زیانەکانی بەندەری لوبنان قورسە و ئەم بەندەرە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پەکی دەکەوێ .
میشل عەون سەرۆکی لئبنان شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنانی لە کۆشکی بەعبەدا کۆکردەوە .
بەپێی ئامارە بەراییەکان ، لە تەقینەوەکانی لوبناندا کە بە ھۆی ئاگرتنەوە و تەقینەوەی بڕێکی یەکجار زۆر مادەی نیتراتی ئامۆنیۆم روویدا ، زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش بریندار بوونە .