باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان؛بایکۆتەکانی ئەمریکا حیزبوڵڵا بەھێزتر دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384855-باڵوێزی_ڕووسیا_لە_لوبنان_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_حیزبوڵڵا_بەھێزتر_دەکات
باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان؛ لە وتەگەلێکدا جەختی لەوە کردەوە کە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژێ حیزبوڵڵا، دەرەنجامی پێچەوانەی لێ دەکەوێتەوەو دەبێتە ھۆی بەھێزتر بوونی ئەم لایەنە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2020 03:52 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان؛بایکۆتەکانی ئەمریکا حیزبوڵڵا بەھێزتر دەکات

باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان؛ لە وتەگەلێکدا جەختی لەوە کردەوە کە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژێ حیزبوڵڵا، دەرەنجامی پێچەوانەی لێ دەکەوێتەوەو دەبێتە ھۆی بەھێزتر بوونی ئەم لایەنە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێزان،«ئلێکساندێر زاسیپکین»  باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان؛ ڕۆژی شەممە ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکا دژی حیزبوڵڵا بووەتە ھۆی شپرزە بوونی ڕەوشتی گشتی لە لوبناندا.

وتەکانی «ئلێکساندێر زاسیپکین»  باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان؛ لە کاتێکدایە کە دوابەدوای تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەندەری بەیرووت،١٥٨ کەس لە شارومەندانی لوبنانی گیانی خۆیانیان لە دەست داوەو زیاتر لە شەش ھەزار لوبنانیش بریندار بوونە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانیش شەوی شەممە لە وتاردانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دوژمنایەتیی لەگەڵ خەڵکی لوبناندا ھەیەو تەواوی خەڵکی لەم وڵاتەدا بایکۆت کردووە، ھەروەھا لە بەر ئەم تەقینەوەیە زیاتر لە شەش ھەزار لوبنانیش بریندار بوونە.