سەید حەسەن نەسروڵڵا: شەڕی میدیایی دژی حزبوڵڵا کاریگەریی لە سەر بەرخودانمان نابێت
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان شەوی شەممە بە بۆنەی ڕێوڕەسمی دەیەمین شەو لە مانگی موحرەم لێداونی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد سەید حەسن نەسروڵڵا وتی: ئەمساڵ خەمی ئێمە گەورەترە چونکوو لە کۆبوونەوەی بەربڵاو و میهرەبان بێبەرین.
ناوبراو وتیشی: ئێمە بە پێێ ئەزموونی خۆمان لەوەی کە سەر بە مەکتەبی ئیمام حسێن و هاوڕێکانین شانازی دەکەین و ئەوان بەردەوام سەرمەشقی ئێمە بوون.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا درێژەی دا: بە خەڵکی تەواوی جیهان دەڵیم کە ترساندن و کوشتوبڕ ناتوانێت ئێمە بترسێنێت چونکوو شەهادەت، کەرامەتی ئێمە لەلایەن خوداوەیە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کردەوە: پێمان وایە خودا لە ٣٨ ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵمان بووە و پشتیوانی لێمان کردووە و بەرگریمانی کردووە و تا کاتێک کە لەگەڵ ئەوین و بۆ گیان فیدایی ئامادەین، خوداش یاریدەدەرمانە.
ناوبراو داجار گوتی : ئەوەی کە لە مێدیاکان دژ بە ئێمە دەیبیسن کاریگەریەکی لە سەر گیانفیداییەکانی ئێمە نییە چونکوو ئێمە بەردەوام لە ڕێگای خوداین و شکمان نییە کە خواش لەگەڵمانە.