زاڵ بوونی ھێزەکانی یەمەن بە سەر گرینگترین بنکەی ھاوپەیمانیی سەعدی لە ڕۆژئاوای «ماریب»
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوای دوو ڕۆژ پێکدادان توانییان بنکەی «ئەلئەقرەع» لە ڕۆژئاوای «ماریب» کۆنترۆڵ بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، «ئەلئەقرەع» گرینگترین بنکەی سەربازیی ھێزەکانی سەر بە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە دەروازەی ڕۆژئاوای «ماریب»دایەو ئەم سەرکەوتنە دوای دوو ڕۆژ پێکدادانی توند لە ناوچعی «نەجد عەتیق» لە نزیک بنکەی «ماس» دا مسۆگەر کراوە.
ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بنکەی «ئەلئەقرەع»یان ئابڵۆقە دابوو، لە ئەنجام دا کەوتنی ئەم بنکەیە فەرماندەرانی ھێزەکانی ھاوپەیمانی سەعودیی ناچار کردبوو فەرمانی پاشەکشێ دەرکەن.
«ئەلئەقرەع» بنکەیەکی ھەرە گرینگ بووە بۆ «ماریب» و بە کەوتنی چوونەنێو شاری «ماریب» لە لای ڕۆژئاوە بابەتێکی دڵنیایەو لە ئێستادا بەس پێویست بە ھەلێکی لەبار دەکات. «ماریب» لە بەر بوونی سەرچاوەی جۆربەجۆر لەوانە نەوت و گاز و تۆڕی ئاوگەیاندن لە ڕووی ئابوورییەوە گەلێک گرینگەو زاڵ بوون بە سەری دا دەتوانێ بەشێکی زۆری گرفتی ئابووریی خەڵکی یەمەن چارەسەر بکات.