ستایشی دیلەکەی فەلەستین لە ئێران و تەوەرەی خۆڕاگری
«ماھیر ئەخرەس»ی دیلی فەلەستینی ستایشی لە داکۆکیی ئێران و وڵاتانی دیکەی تەوەرەی خۆڕاگریی کرد لە گەل و کێشەی فەلەستین.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، «ماھیر ئەخرەس»ی دیلی فەلەستینی وێڕای ستایش کردنی دەوڵەت و گەلی ئێران کە تەنانەت لە ھەل و مەرجی بایکۆتیش دا پشتی فەلەستینیان بەر نەداوە، لە تەواوی بیرئازادنی جیھان کە داکۆکیی لە فەلەستین و ئارمانجەکانی ئەم وڵاتە داگیرکراوە دەکەن، ڕێزی گرت.
«ئەخرەس» ھەروەھا پێی داگرت: سەرباری تەواوی ئەو کوێرەوەرییانەی کە لە زیندانی ڕژێمی زایونی دا دەیبینێت، قەت کۆڵ نادات و بە چۆک دا نایەت.
«مەتران عەتائوڵڵا حەننا» سەرۆکی ئۆسقۆفەکانی ئارتۆدۆکسی شاری داگیرکراوی قودسیش بە ئامادە بوونی لە تەنیشتی «ماھیر ئەخرەس» لە لێدوانێکدا داکۆکیی جەماوەری فەلەستین لە ناوبراوی ڕاگەیاند.
«ئەخرەس»ی ٤٩ ساڵانی خەڵکی شاری جنینی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەستبەسەرکرانی ئیداریی خۆی زیاتر لە سێ مانگە کە مانی لە خۆراک گرتووە.
تاقمە فەلەستینییەکان گەلێک جار لە بارەی نالەبار بوونی ڕەوشتی تەندروستیی «ماھیر ئەخرەس» و شوێنھاتەکانی لە سەر تەلەبیب وشدارییان بە کاربەڕدەستانی ڕژێمی زایونی داوە.