تشرینی دووه‌م 12, 2020 10:39 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سوپای یەمەن لە بارەی ھێرشی شیمانەیی بۆ سەر دامەزراوەی سەربازییەکانی سەعودی

وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن لە بارەی ھێرشی شیمانەیی بۆ سەر دامەزراوەی سەربازییەکانی عەرەبستانی سەعودی وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرتیپ «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: لە وەڵامی بەردەوامیی ھێرش و دەستدرێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی، گەمارۆی ستەمکارانەی یەمەن، پێکدادانی سەربازیی بەردەوام و پێداگریی دوژمن لە سەر بەداخراوی ھێشتنەوەی فڕگەو بەندەرەکان لە ڕووی یەمەن، ھێزەچەکدارەکانی یەمەنیش ھیچ چەشنە گومانێکی بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی ھاوشێوە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو نەماوە.

«سەریع» وێڕای وشداری دان بە تەواوی ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لە عەرەبستاندان، ھەروەھا جەماوەری حیجازو نەجدو دانیشتووانی تەواوی ناوچەکانی ئەم وڵاتە، داوای لێکردن لەو دامەزراوە سەربازی و ئابوورییە گرینگانەی کە بۆ کاروباری سەربازی بەکار دەھێندرێن، خۆیان دوور خەنەوە.،چونکو ئەو دامەزراوانە دەکەونە بەر ھەڵمەتە ڕەواکانی لەشکریانی یەمەن.

سەرپەیڤ