بیسترانی گرمەی تەقینەوە لە تەلەڤیڤ و ناوچە زاۆنیست نیشینەکانی نزیک بە غەززە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی بیسترانی گرمەی تەقینەوە لە دەوروبەری تەلەڤیڤ و شارۆکە زایونی نیشینەکانی نزیک غەززە و لێدرانی ئاژیری پەلاماری موشەکیی لەو ناوچانە دەکەن .
ھەواڵدەریی شەھابی فەلەستین سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە راپۆرێک دا رایگەیاند ، لانیکەم موشەکێک لە شاری بات یام لە تەلەڤیڤ کەوتووە و پڕینچکەکانی موشەکێکی دیکەش لە شەقامێکی نزیک غان بینا لە تەلەڤیڤ بینراوە .
بەپێی ئەم راپورە ، ئاژیری پەلاماری موشەکیی لە شارۆکە زایۆنیەکانی «عسقلان»، «پالماخیم» و «اشدود» یش لێدراوە .
میدیا زایونیەکان دەڵێن سیستمی بەرگریی موشەکیی گومەزی ئاسنین ژمارێک رۆکێتی لەداوخستووە و تێکی شکاندوون .
راپۆر دەڵێن لە ھەندێ ناوچەی فەلەستینی داگیرکراو بە ھۆی ترس و تۆقانی زایۆنیەکان لە گرمەی تەقینەوە و ئاژیری پەلاماری موشەکیی ، کەسانێکی زۆر لە کاتێکی راکردن بەرەو حەشارگە بریندار بوونە .