تشرینی دووه‌م 23, 2020 10:47 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر چارەسەرکرانی سیاسیانەی قەیرانی یەمەن

باڵوێزی ئێران لە سەنعا وتی: ئێران لە تەواوی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکرانی سیاسیانەی قەیرانی یەمەن داکۆکیی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی میھر، «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی ئێران لە یەمەن لە دیدار لەگەڵ «ھیشام شەرەف» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە قەیرانی یەمەن ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە، وتیشی: ئێران لە تەواوی ھەوڵەکان بۆ  چارەسەرکرانی سیاسی و ھەمەلایەنەو ئاشتەوایی نیشتیمانی و پێکھاتنی پەیوەندییەکی باشی دراوسێتی لە ئاراستەی دابینکرانی بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە کە ئاشتی و سەقامی لە یەمەن دا لێ بکەوێتەوە داکۆکی دەکات.

«ھیشام شەرەف» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنیش لە دیدارەکەدا تیشکی خستەسەر دەستپێشخەریی ئێران لەمەڕ چارەسەریی سیاسی و داکۆکی کردنی لە تەواوی ئەوھەوڵە نێونەتەوەیی و ناوچەییانەی کە بۆ کۆتایی ھێنان بە دەست درێژکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی دەدرێت و ستایشی ھەڵوێستە بنەماییەکانی تارانی کرد لەمەڕ ڕەت کردنەوەی ھەرچەشنە دەست درێژکارییەکی سەربازیی ھاوپەیمانیی سەعودی و گەمارۆی سەر یەمەن ھەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم درێژکارییەوە ھەتا ئێستا.

سەرپەیڤ