ھەڵمەتی موشەکیی ھێزەکانی یەمەن بۆ سەر پاڵاوگەی ئارامکۆ لە شاری جەددە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389517-ھەڵمەتی_موشەکیی_ھێزەکانی_یەمەن_بۆ_سەر_پاڵاوگەی_ئارامکۆ_لە_شاری_جەددە
وتەبێژی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن باسی ھەڵمەتی موشەکی بۆ سەر وێستگەی دابەشکردنی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی شاری جەددەی عەرەبستانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی موشەکیی ھێزەکانی یەمەن بۆ سەر پاڵاوگەی ئارامکۆ لە شاری جەددە

وتەبێژی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن باسی ھەڵمەتی موشەکی بۆ سەر وێستگەی دابەشکردنی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی شاری جەددەی عەرەبستانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «مەسیرە»، ««یەحیا سەریع» ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کرد، یەکەی موشەکیی سوپای یەمەن توانیویەتی بە موشەکێکی باڵدار لە چەشنی «قودسی_٢» وێستگەی دابەشکردنی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە شاری جەددەی عەرەبستان بکاتە ئامانج.

«یەحیا سەریع» وتیشی: موشەکی «قودسی_٢»بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکاوەو ترۆمبیلەکانی ئاگرکوژێنەوەو نەخۆشبەر دەستبەجێ ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

وتەبێژی سوپای یەمەن وتیشی: ئەم ھەڵمەتە لە وەڵامی بەردەوامیی دەست بەزاندنی سنوورو گەمارۆی یەمەن و ھەروەھا دوابەدوای بەڵێنی چەند ڕۆژ لەمەبەری ھێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو لە قوڵایی خاکی عەرەبستانی سەعودی ئەنجامی گرتووە.

«سەریع» جارێکی تر ڕوو لە شارومەندان و کۆمپانیا بیانییەکانی چالاک لە عەرەبستانی سەعودی وتی: بە سەرنجدانی ئەمەی کە ئۆپراسیۆنەکەی سوپای یەمەن بەردەوام دەبێت، وا ھەڵدەگرێ لە دامەزراوە گرینگەکان دوور کەونەوە، چونکو ئەو دامەزراوانە لە پێڕستی ئامانجەکانیاندایە.