پێشڕەویی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە پارێزگای «ماریب»
سەرچاوە یەمەنییەکان باسی پێشڕەویی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیان کردووە لە پارێزگای «ماریب» لە ڕۆژھەڵاتی سەنعا.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئەلخەبەرۆلیەمەنی»، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە دوو ناوچەی تازەیان لە پارێزگای «ماریب» لە نزیک ناوەندە دەوڵەتییەکان دا خستەژێر ڕکێفی خۆیانەوەو لە ئێستادا لە دوایین مۆڵگەی ھێزەکلنی «عەبد ڕەبە مەنسور ھادی» سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن لە «ماریب» نزیک دەبنەوە.
ھێزەکانی «سەنعا» توانیویانە بە ھەڵمەتێکی بەربڵاو بۆ سەر گرینگترین مۆڵگەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە ناوچەکانی «جەبەل موراد» و شاری «ماریب» بە تەواوی مۆڵگەکانی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن لەم ناوچانەدا کۆنترۆڵ بکەن.
سەرباری پشتیوانیی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ پێشگرتن بە پێشڕەویی ھێزەکانی «سەنعا»، سوپای یەمەن توانی مۆڵگەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لەو ناوچانەو ھەروەھا کەرەستەوتفاقەکانی بەتەواوی بخاتەژێر ڕکێفی خۆیەوەو ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لەوناوچانە ڕاو بنێت.
«ماریب» لە بەر بوونی سەرچاوەو پیشەسازیی نەوت و ھەروەھا بەنداوی «ماریب» و تۆڕی ئاودێری کردنی لە ڕووی ئابوورییەوە گرینگایەتییەکی زۆری ھەیە و زاڵ بوون بە سەری دا دەتوانێ بەشێکی زۆری گرفتی ئابووریی خەڵکی یەمەن چارەسەر بکات.