کانونی یه‌که‌م 22, 2020 15:59 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای لوبنان: شەھید سولەیمانی دەستەڵاتێکی مەزن بوو لە بەرامبەر پیلانە ئیستیکبارییەکانی ئەمریکا

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد: شەھید «قاسم سولەیمانی» دەستەڵاتێکی مەزن بوو لە بەرامبەر پیلانە ئیستیکبارییەکانی ئەمریکاو ھەر لە بەر ئەمەش بە ھۆی دوژمنەوە تیرۆر کرا.

شێخ «نەعیم قاسم» یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە سەروبەندی ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی «ئەلعەھد» وتی: سەرکەوتنەکانی تەوەرەی خۆڕاگری بە ھۆی شەھید قاسم سولەیمانییەوە بووە ھۆی ئەوەی کە جێگاو شوێنێکی بەرز لە دڵ و ناخی خەڵکدا پەیدا بکات.

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تاقمی خۆڕاگری بە خۆبەختکاری لە سەر ڕێبازەکەی بەردەوام دەبێت وتیشی: حیزبوڵڵا بەوپەڕی دەستەڵات و لە سەر ھەست بوونەوە لە ڕەوشتی جیھادی دا دەمێنێتەوەو تەواوی مسۆگەراتی ھاوسەنگی و بەرپەرچدانەوەو بەرەڤانی کردن لە بەرامبەر ئیسرائیل و داگیرکارییەکانیشی ئامادە دەکات.

سەرپەیڤ