10 کوژراو و بریندار لە پەلاماری هاوپەیمانیی عەرەبی بۆسەر ئاھەنگێکی شایی و زەماوەند لە حودەیدەی یەمەن
لە پەلاماری تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری عەرەبی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستان لە نزیکی هۆڵێکی شایی لە حودەیدەی یەمەن ژومارێک کەسی سیڤیل کوژران و بریندا بوون .
بە وتەی شایەتحاڵان دوای پەلاماری تۆپخانەیی لە نزیک هۆڵێکی زەماوەند لە حودەیدەی یەمەن سێ کەسی سیڤیل کوژرانوبرینداربوون . شایەتحاڵان دەڵێن کە گوللە هاوەنەکان لە پاڵ وڵێکی شایی کەوتەخوارەوە . بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن هێزەکانی سەربە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری عەرەبی بە بەرپرسی کردنە ئامانجی ئەو هۆڵە زانی .
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەوڵەتی سەنعا وتی : بەکرێگیراوانی دەسدرێژکار هوڵێکی زەماوەندیان لە حودەیدە داوەتە بەرپەلامار کە بووەتە هۆی شەهید بوونی سێ کەسوبرینداربوونی حەوت کەسی تر .
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەنساڕوڵڵای یەمەنیش هەڕەشەی لە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعوودی کرد بە ئەنجام دانی پەلامارێکی سامناک.
محمد عەلی حووسی ئەدامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە وتەگەلێکدا وتی : یەمەن بە لوتفی خوداوەند دووبارە بە توانایی نوێ لە بوارە جوراوجورەکاندا لە دایک دەبێتەوە.
ناوبراو وتیشی دوژمن ڕادەسپێرین کە بە لە ناو بردنی گەمارۆکان وڕاگرتنی دەسدرێژکاری ، ئاشتی بخاتە ئەولەویەتی کاری خۆِی .