13 پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر سەنعا و مەئریب لە یەک رۆژدا
کانونی دوھەم 25, 2021 16:01 Asia/Tehran
عەرەبستانی سعودی لە درێژەی دەستدرێژیی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن ، لە 24 کاژێری رابردوودا 13 جار ناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی سەعدە و مەئریبی بۆردومانکرد.
لە پەلامارەکانی ھاوپەیمانیی سعودی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن ، 8 جار شاری کەتاف لە رۆژھەڵانی پارێزگەی سەعدە و جارێک شاری شەدا لە رۆژاوای پارێزگەی سەعدە بۆردومان کران .
بە پێی ئەم راپۆرە ، ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی ھەروەھا چوار پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر پارێزگەی مەئریب لە باکووری رۆژھەڵاتی یەمەن ئەنجامدا .
پەلاماری سعودیەکان بۆسەر ناوچە مەدەنیەکانی یەمەن لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ کەمپیەینی جیھانیی ( نا بۆشەڕ لە یەمەن ) چالاکیی خۆی دەسپێبکات .