خۆپێشاندانی ملیۆنان یەمەنی بۆ پشتگری کردنی ئەنساروڵڵا
کانونی دوھەم 25, 2021 23:41 Asia/Tehran
پارێزگاکانی " صنعاء، عمران، صعده، الحدیده، الضالع، تعز، ذمار، ریمه " و ناوچەکانی دیکەی یەمەن دوانیوەڕۆی دوشەممە شایەدی ئاپۆرەی جەماوەر بۆ پشتگری کردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بوون .
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی یەمەن ، میلیۆنان یەمەنی لەو کۆبوونەوانەدا بە ھەڵگرتنی لافیتە و دەستنووس گەلێک دەستیان دایە شەرمەزار کردنی ھەنگاوی حکومەتی ئەمریکا لە تیرۆریستی ناوبردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و ژمارێک لە سەرکردەکانی ئەم بزووتنەوەیە .
وەکۆبووان ، ئەمریکایان بە سەرچاوەی تیرۆریسم و ھۆکاری سەرەکیی شەڕ و گەمارۆی گەلی یەمەن زانی و خوازیاری بایکۆتی کاڵای ئەمریکی و ئیسراییلی بوون .
لە سەنعا لە 20 شوێنی شارەکە کۆبوونەوە کرا وخەڵک لە زۆر ناوچەی دیکەی ئەم پارێزگەوە بۆ ئامادەبوون لەو خۆپێشاندانە خۆیان گەیاندبووە ئەو شارە .