کانونی دوھەم 30, 2021 07:41 Asia/Tehran
  • پەلاماری ڕۆکێتی و تۆپخانەیی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆ سەر پارێزگەی سەعدەی یەمەن

هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ڕۆژی هەینی ، ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنی دایە بەر پەلاماری بە ڕۆکێت وتۆپخانە.

لەم پەلامارەدا  لانیکەم سێ یەمەنی بریندار بوون. فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودیش ناوچەی " مەدغل" لەپاڕێزگەی مەئریبی ناوەندی یەمەنیان بۆردومان کرد.

هێشتا لە زیان وخەسارە شیمانەییەکانی ئەم پەلامارە هیچ راپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.

هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی لە  چەند حەوتەی ئەم دواییە زۆر جار ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگاجۆربەجۆرەکانی یەمەنیان دایە بەر پەلامار. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ دەستی داوەتە دەسدرێژی سەربازیی بۆ سەریەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانیی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ